PM:10:07:28/07/2025
1684 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق هاوردەکردنی ترێ و هەنجیری بۆ ماوەی یەک مانگ قەدەغەکردووە و لە هەرێمی کوردستانیش باج خراوەتەسەر هاوردەکردنی هەنجیر.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق بە ئامادەیی وەزیری پلاندانانی عێراق و ژمارەیەک وەزیری دیکە لەوانە وەزیری دارایی، وەزیری کشتوکاڵ و کاروباری کۆمەڵایەتی کۆبووەتەوە و بڕیاریانداوە بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ترێ و هەنجیر ئەوەش لەپێناو پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆ.
ئەنجوومەنەکە
بڕیاریشداوە، لەبەر زۆری خواست و پێداویستی هاوڵاتییان، هاوردەی خەیار
دەستپێبکاتەوە.
هاوکات، وەزارەتی
کشتوکاڵی هەرێم وتوویەتی، لە هەرێمی کوردستان قەدەغەی بەرهەم نییە بەڵکو رێژەی باج
لەسەر بەرهەمی هاوردە زیاددەکرێت، بەجۆرێک بۆ هاوردەکردنی هەر کیلۆیەک لە هەنجیر ٧٥٠
دینار باجی لەسەرە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، باج تەنیا لەسەر هەنجیر نییە بەڵکو هەنار و ترێش باجی لەسەرە و
لەوکاتەوە دەستپێدەکات کە ئەو بەرهەمانە لە ناوخۆ پێدەگەن.