سەردێڕ:

کەسێک بە تۆمەتی جادوو کردن دەستگیر کرا

PM:07:05:28/07/2025

2124 جار خوێندراوەتەوە

لە ئاکرێ کەسێک بۆ بەدەستهێنانی پارە، سیحر و جادووی بۆ پیاو و ژنان کردووە و هەڵیخەڵەتاندوون، پۆلیس دۆزییەوە و دەستگیری کرد.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، پۆلیسی ئاکرێ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانـی سیپە تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە هەستاوە بە کردنی سیحر و جادوو بۆ ژنان و پیاوان بەمەبەستی لێکجیاکردنەوە و بەیەک گەیاندنیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبار ئەو کارەی لە بەرامبەر وەرگرتنی پارەدا ئەنجامداوە و لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا چەندین بەڵگە و سیحر و جادو دەستیان بەسەرداگیراوە.

پۆلیسی ئاکرێ دەشڵێت، تۆمەتبار لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، لەئێستاشدا بە پێی ماددەی ٢٤٠ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.













گەلەری