PM:11:29:25/07/2025
36312 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، دەنگۆی بڕینی رۆژانەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی لە نیوەشەو تا کاتژمێر شەشی بەیانی دوورە لە راستییەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو دەنگۆیانەی لەرێگەی پلاتفۆرمە میدیاییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەبارەت بە بڕینی رۆژانەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە کاتژمێر ١٢ـی شەو تا شەشی بەیانی بڵاودەکرێنەوە، هەواڵی ناڕاستن و هیچ بنەمایەکیان نییە.
هاوکات، وەزارەتەکە داوا لەهاوڵاتیان و دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات کە ورد و بەرپرسیارانە بن لەگواستنەوەی زانیاری و بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست پشت بە سەرچاوە فەرمییەکانی وەزارەت ببەستن.