PM:07:41:25/07/2025
4384 جار خوێندراوەتەوە
دوای ٤٠ ساڵ زیندانیکردنی لە فەڕەنسا، چالاکوانێکی دیاری کۆمۆنیستی لوبنانی، بە بڕیاری وەزارەتی دادی فەڕەنسا ئازادکرا و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی جارێكی دیكه پشتیوانی خۆی بۆ گەلی فه‌ڵه‌ستین دووپات كرده‌وه.
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، جۆرج ئیبراهیم عەبدوڵا، چالاکوانی کۆمۆنیستی لوبنانی، کە لە ساڵی ١٩٨٤ـوە بە تۆمەتی تێوەگلانی لە کوشتنى دوو دیپلۆماتکاری ئەمریکی و ئیسرائیلی لە فەرەنسا، بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ زیندانیکرابوو، ئەمڕۆ ئازادکرا و گەڕایەوە وڵاتەکەی.
وتیشیان، لە گەڕانەوەی بۆ لوبنان، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
به‌یرووت پێشوازیی لێكرا و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و شارۆچكه‌ی قوبه‌یات له باكووری
لوبنان به‌ڕێكه‌وت، وە جارێكی دیكه پشتیوانی خۆی بۆ گەلی فه‌ڵه‌ستین دووپات كرده‌وه.
دەشڵێن، هیچ رێوڕه‌سمێكی فه‌رمی بۆ رێك نه‌خرابوو،
ته‌نها له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی حزبوڵڵا و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل له په‌رله‌مانی
لوبنان و ئه‌مینداری گشتیی حزبی کۆمۆنیستی لوبنانییه‌وه پێشوازیی لێكرا.
جۆرج ئیبراهیم
عەبدوڵڵا لەدایکبووی ساڵی ١٩٥١ـەو لە خێزانێکی مەسیحیدا گەورەبووە، هه‌ر زوو تێكه‌ڵی
كاری سیاسی بووه و پشتیوانی له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و کۆمۆنیزم كردووه و
دواتر چووه‌ته ناو بزووتنه‌وه‌كانی به‌رگریی فه‌ڵه‌ستینی له دژی ئیسرائیل و بووه‌ته
ئه‌ندامی به‌ره‌ی میللی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستینی.