سەردێڕ:

یەکەم لێدوانی ئێران دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند وڵاتێکی ئەوروپادا

PM:07:15:25/07/2025

1600 جار خوێندراوەتەوە

دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئێران لەگەڵ نێردراوی فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا کە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران ئەنجامدرابوو، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، هەردولا بە بیرۆکەی دیاریکراوەوە بەشدارییان لە کۆبونەوەکەدا کردووە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند،" گفتوگۆیەکی جدی و راشکاو و وردمان لەگەڵ بەڕێوەبەرە سیاسییەکانی سێ وڵاتە ئەوروپییەکە و یەکێتیی ئەوروپا ئەنجامدا."

وتیشی،" دوا پێشهاتەکانی تایبەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکان و دۆسیەی ئەتۆمی تاوتوێ کران، ئێمە بە توندی رەخنەمان لە هەڵوێستەکانیان گرت سەبارەت بە شەڕە دوژمنکارییەکەی ئەم دواییە دژی گەلەکەمان، هەڵوێستە بنەڕەتییەکانی خۆشمان روون کردەوە".

جەختیشی کردەوە، کە هەردولا بە بیرۆکەی دیاریکراوەوە ئامادەی کۆبونەوەکە بوون و لایەنە جیاوازەکانیان تاوتوێ کردوە، و وتی: "رێککەوتن کرا لەسەر بەردەوامیی راوێژەکان لەسەر ئەم پرسە."

 













گەلەری