PM:03:11:01/09/2025
1204 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیلی چەند هاوڵاتییەک، دەستگیرکران. دەشڵێت، یەکێکیان لە چەندین شوێنەوە فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی ئابی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سكاڵایان تۆماركرد کە ماتۆڕسکیلیان لێ دزراوە، بە بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، دەستکراوە بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون و توانرا هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەردوو تۆمەتبار دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و
بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان
بەردەوامە.
هەروەها، یەکێک
لە تۆمەتبارەکان لە چەند شوێنێکی جیاواز چەند فەرمانێکی گرتنی هەیە.