سەردێڕ:

نێردەی ئەمریکا: ئیسرائیل و سوریا لەسەر هێورکردنەوەی دۆخی سوەیدا رێککەوتن

PM:05:20:25/07/2025

1168 جار خوێندراوەتەوە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا دەڵێت، ئیسرائیل و سوریا لەسەر هێورکردنەوەی دۆخی سوەیدا رێککەوتن.


ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئیسرائیل و سوریا لە کۆبوونەوەیەکدا لە فەرەنسا دانوستانیان لەسەر هێورکردنەوەی دۆخی پارێزگای سوەیدا کردووە.

تۆم باراک وتیشی، لە پاریس لەگەڵ نوێنەری سوریا و ئیسرائیل کۆبووەتەوە و ئامانجیان گفتوگۆ و هێورکردنەوەی دۆخەکە بووە و ئامانەجەکەشیان بەدەستهێناوە.

هاوکات، ئەم گفوگۆیە کە بە نێوەندگیریی ئەمریکا کرا، بوو بە یەکەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی ئیسرائیل و حکومەتی نوێی سووریا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، گرژییەکانی پارێزگای سوەیدای سوریا لە نێوان دروزەکان و هۆزە دەشتەکییەکان بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە هەزار کەس، ئیسرائیلیش چەند جارێک هێرشی کردە سەر هێزە ئەمنییەکانی سوریا و وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە لە دیمەشق. 













گەلەری