PM:09:29:24/07/2025
1232 جار خوێندراوەتەوە
ده‌زگای ئاسایش هه‌رێم دەڵێت، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، باندێكی ١١ كه‌سیان ده‌ستگیركرد، كه ساخته‌كاری به‌ڵگه‌نامه‌یان ئه‌نجامداوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٤ـی تەمموزی ٢٠٢٥، ده‌زگای ئاسایش هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی، دوای به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش توانیان له‌سلێمانی ١١ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا ساخته‌كارییان له‌دروستكردنی به‌ڵگه‌نامه و پشتگیری فه‌رمانگه‌ی حكومی (كفاله)كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
له ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به مادده‌كانی (٢٨٩-٢٩٧) له‌یاسای سزادانی
عێراقی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه.