کونسوڵی گشتی فەڕەنسا سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و مووچەخۆرانیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی تەمموزی ٢٠٢٥، یان برایم، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد.
لە کۆبوونەوەکەیاندا، یان برایم و شاسوار
عەبدولواحید تاوتوێی دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق و دۆخی هاوڵاتییان و مووچەخۆرانیان
کرد.
هاوکات، هەردوولا باسیان لە هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمانی عێراقیش کرد کە بڕیارە لە مانگی
١١ـی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.