سەردێڕ:

روسیا؛ بەهۆی تیکشکانی فڕۆکەیەک ٤٩ سەرنشین گیانیانلەدەستدا

AM:11:39:24/07/2025

1584 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی روسیا دەڵێن، دوای دیارنەمانی کتوپڕی فرۆکەیەکی روسی، دوای چەند کاتژمێرێک بە تێکشکاوی دۆزراوەتەوە و ٤٩ سەرنشینی تێدابووە و سەرجەمیان گیانیانلەدەستداوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتی فریاکەوتنی روسیا وتی، فرۆکەیەک لە جۆری (می – هەشت) کە بۆ گواستنەوەی ئاسمانی بەکارهاتووە، ئەمڕۆ لەکاتی گەشتێکی ئاسمانیدا لە ناوچەی ئامور دیار نەماوە.

وتیشی، دواتر فڕۆکەکە ١٥ کیلۆمەتر لە دووری شاری تیندا دۆزراوەتەوە و تێکشکاوە و هیچ یەکێک لە سەرنشینانی فرۆکەکە رزگاریان نەبووە.

پێشتر سەرچاوەیەک بە ئاژانسی تاس-ی روسیای وتبوو، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئەنگارا ئێن-٢٤ نەیتوانیووە پەیوەندی بە خاڵی کۆنترۆڵەوە بکات کە چەند کیلۆمەترێک لە فڕۆکەخانەی تیندا دووربووە.

ڤاسیلی ئۆرلۆڤ، پارێزگاری هەرێمی ئاموریش دەڵێت، فڕۆکەکە ٤٩ سەرنشینی تێدابووە کە شەش کەسیان کارمەندی فڕۆکەکە بوون، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.













گەلەری