سەردێڕ:

سبەینێ لەم ناوچەیە پاشماوەی مین دەتەقێندرێتەوە

PM:11:10:22/07/2025

1632 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای مینی سلێمانی و تیمی مین هەڵگرتنەوەی پێنجوێن، تەقینەوەیەکی بەهێز دەکەن لە شاخی ناوشاخان و تەقینەوەکەش لە ناوبردنی پاشماوەی مین و تەقەمەنییە.دەشڵێت، دەیانەوێت خەڵک و دانیشتووانی نەترسن و ئاگاداربن کە ئەوانن مین دەتەقێننەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی تەمموزی ٢٠٢٥، دەزگای مینی سلێمانی و تیمی مین هەڵگرتنەوەی پێنجوێن وتی، سبەینێ لە دوای کاتژمێر ١٠ـی بەیانیی، ژمارەیەک مین و تەقەمەنیی و پاشماوەی جەنگی لە ناوچەکە لە ناودەبرێت.

دەزگای مینی سلێمانی و تیمی مینی پێنجوێنیان داواش دەکەن، دانیشتووانی پێنجوێن ئاگاداربن، تا دڵەراوکێ و ترس بڵاو نەبێتەوە لە ناویان.

باسی لەوەشکرد، ئەو تەقینەوەی دەکرێت لەناوبردنی بڕێکی زۆر مینی دژەکەسیی و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی بەجێماوە لە کێڵگە مینەکان و شەڕگاکان.













گەلەری