PM:05:08:22/07/2025
1428 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ی خۆی له رێكخراوی په‌روه‌رده‌یی، زانستی و رۆشنبیری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونسكۆ) راگه‌یاند و به دژایەتی ئیسرائیل و په‌ره‌پێدانی پرسه په‌رته‌وازه‌كه‌ره‌كان تۆمه‌تباری كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٢ـی ته‌مموزی ٢٠٢٥، تامی بروس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی، به‌رده‌وامی به‌شداریكردن له یونسكۆ له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ئه‌مریكادا نییه.
هاوکات هەر
ئەمڕۆ ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری
خۆی داوه بۆ كشانه‌وه‌ی واشنتن له رێكخراوی یونسكۆ.
له ئۆكتۆبه‌ری
٢٠١٧ـدا تره‌مپ له یونسكۆ كشایه‌وه بە هۆکاری لایه‌نگری به‌رده‌وامی رێكخراوه‌كه
دژی ئیسرائیل و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ كه‌وته
بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له سه‌رده‌می
جۆ بایدن سه‌رۆكی پێشوو، ئه‌مریكا به فه‌رمی گه‌ڕایه‌وه بۆ یونسكۆ، ئه‌وە‌ش دوای
ده‌نگدانێك له میانی كۆنفرانسی گشتی به‌په‌له‌ی ئه‌م رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
كه باره‌گاكه‌ی له پاریس بوو.
١٣٢ وڵات
پشتیوانیان له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد، ١٥ وڵاتیش ئاماده نه‌بوون و ١٠ وڵاتیش
دژایه‌تیان كرد، له‌وانه ئێران، سوریا، چین و به‌تایبه‌تی روسیا.
یونسكۆ،
كورتكراوەی ناوی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەروەردە و زانست و
كەلتورە كه ئاژانسێكی تایبەتی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكانە و لە دوای
كۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی دووەم لە ساڵی ١٩٤٥ دامەزرا و لەبەر رۆشنایی
دەستووری نەتەوەیەكگرتووەكان كار دەكات، ئەركی سەرەكی پاراستنی ئاشتی و هاوکارییە نێودەوڵەتییە لە نێوان ئەندامانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان.