PM:01:55:22/07/2025
1040 جار خوێندراوەتەوە
بریکاری وەزارەتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، کۆتاییان بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران هێناوە لەمساڵدا و لەمەودوا ھەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە بۆ ئەوەی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج بکرێت.
ئەمرۆ سێشەممە ٢٢ـی تەممووزـی ٢٠٢٥، سەروەر کەمال بریکاری وەزارەتی بازرگانی هەرێم بەمیدیای پارتی وتووە، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمیان کۆتایی پێهێناوە و توانیویانە ٣٩١ هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەربگرن.
وتیشی، لەمەودوا
هەوڵدەدەن بۆ جەرجکردنی پارەی جوتیاران لەلایەن حکومەتی عێراقەوە و وتیشی تا ئێستا
سێ چەردە پارە بۆ جوتیارانی عێراق خەرجکراوە و چاوەڕوان دەکرێت چەردەی چوارەم بۆ
جوتیارانی هەرێم بێت.