PM:01:19:19/07/2025
19860 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی وت، خانەنشینانی نوێ کە لە مانگی پێنجەوە تۆمارکراون، پێنج مووچە وەردەگرن و خانەنشینانی مانگی حەوتیش دوای دوو بۆ سێ مانگ، مامەڵەکانیان تەواودەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٥، سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو کەسانەی کە لە مانگی پێنجی ئەمساڵەوە خانەنشین کراون یان ئەوانەی کە مامەڵەکانیان کەوتووەتە مانگی پێنجەوە و ناویان لە لیستی خانەنشینان تۆمارکراوە، پێنج مووچە بەسەر یەکەوە وەردەگرن کە مووچەی مانگی یەک تا پێنج دەگرێتەوە، ژمارەی خانەنشینانی نوێ بۆ ئەم لیستی مووچانە دەگاتە پێنج هەزار کەس.
لەبارەی تەواوبوونی مامەڵەی خانەنشینانی ئەم مانگە وتیشی،
ئەو خانەنشینانەی کە لە مانگی حەوتەوە خانەنشین کراون، مامەڵەکانیان دوو بۆ سێ
مانگی پێدەچێت، بەمەش پێویستە مووچەی ئەو سێ مانگەیان پێبدرێت وەک مووچەی کەڵەکەبوو،
ئەوەش ئەگەر حکومەتی ماوەبەسەرچوو پشتگوێیان نەخات.
وتیشی بۆ رێککردنەوەی ئەم مووچە کەڵەکەبووانە، پێویستە
پرۆسەکە تا مانگی هەشت بەردەوامبێت، بەڵام وادەی ناردنی مووچە کەڵەکەبووەکانیان نادیارە و ئەگەر حکومەتی ماوەبەسەرچوو پابەندی
رێککەوتنەکانی بەغدا بێت، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بە باشی بەڕێوەدەچێت.