سەردێڕ:

وتەبێژی ئەپیکور: چاوەڕێی نووسراوى رێککەوتنەکەی بەغدا و هەرێمین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت

PM:01:52:18/07/2025

1388 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) دەڵێت، بۆ هەناردەکردنی نەوت، چاوەڕوانین نووسراوى فەرمی رێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدامان پێبگات، هەروەها، تا هەفتەی داهاتوو پێویستە راپۆرتی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێنج و شەش رەوانەی بەغدا بکرێت.


ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، ناسراو بە "ئەپیکور"، بڵاویکردەوە، بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت چاوەڕوانن نووسراوى فەرمی رێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدایان پێبگات.

هاوکات هەر بە پێی رێککەوتنەکەی بەغدا و هەرێم، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی پێنج بنێرێت، بۆیە دەبێت تا هەفتەی داهاتوو، هەرێم داهاتی ناوخۆ و راپۆرتی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێنج و شەش بۆ بەغدا بنێرێت.

بەپێی رێککەوتنەکە، هەرێم  پێویستە مانگانە ١٢٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆ رادەست بکات، بۆ مانگی پێنجیش هەرێم پێشتر ٥٠ ملیاری رادەست کردووە و ٧٠ ملیار دیناری ماوە، هاوکات، بۆ مانگی شەشیش دەبێت ١٢٠ ملیار رادەست بکات، هەربۆیە تا هەفتەی داهاتوو دەبێت ١٩٠ ملیار دینار رادەستی بەغدا بکات.

لەگەڵ داهاتی ناوخۆ، دەبێت هەرێم راپۆرتی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێنج و شەش و لیستی مووچەی مانگی حەوتیش رەوانەی بەغدا بکات.













گەلەری