PM:01:08:31/08/2025
1896 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران، کە بە ناوی دەرۆزەکردنەوە دوو دەفتەر دۆلاری هاوڵاتییەکیان بردبوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە ماڵەكەی خۆیدا دزی لێكراوە و بڕی ٢٠ هەزار و سەد دۆلاری ئەمریكی لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد.
وتیشی، دوای
وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی
سەیدسادقەوە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە بەناوی دەرۆزەكردنەوە چونەتە ماڵەكەی و
پارەكەیان بردووە.
دەشڵێت، هەریەك
لە تۆمەتباران کە تەمەنیان ٥٧ ساڵ و ٤١ ساڵە، كە پیشەیان دەرۆزەكردنە، لە ئێستادا بە
بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دانیان ناوە
بەتاوانەكەیاندا، هاوکات لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێك لە پارە
دزراوەكەدا.