سەردێڕ:

تەقینەوەیەک لە کێڵگەیەکی نەوتی سنووری ئامێدی روویدا

AM:09:54:15/07/2025

2628 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عەرەبییەکان دەڵێن، تەقینەوەیەک لە کێڵگەیەکی نەوتی سنووری ئامێدی روویدا و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی نەوت راگیراوە، کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکیش کە لەوێ کاردەکات، روونکردنەوە دەدات.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، نزیک کاتژمێر ٧ی بەیانی لە کێڵگە نەوتی سەرسنک، لە سنووری ئامێدی تەقینەوەیەک روویدا و بە پێی شایەتحاڵان، کارکردن و بەرهەمهێنانی نەوت لە کارگەکە راگیراوە.

هەروەها، لەمبارەیەوە کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی HKN کە لەو کێڵگەیەدا کاردەکات، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ئێستادا سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
هاوکات لە سنووری دهۆک، لە کێڵگە نەوتی ئەتروش تەقینەوەیەکی دیکە روویدا. 













گەلەری