PM:01:46:01/08/2025
2864 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشکراکرا کە ٨٧ ملیار دینار بووە، بۆ ئەم هەفتەیە داهاتی پارێزگاکە لەلایەن ماڵپەری شەفافیەتی سەر بە جێگری سەرۆکی حکوومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاونەکرایەوە و دەڵێن، "ماڵپەرەکەمان گرفتی تەکنیکی بۆ دروستبووە".
ئەمڕۆ هەینی یەکی ئابی ٢٠٢٥، ماڵپەڕی شەفافیەتی سەر بە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو؛ داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگای سلێمانی بڵاونەکردەوە.
لە ماڵپەڕەکەدا
هاتووە، گرفتی تەکنیکییان بۆ درووستبووە و داتاکانیان ناخوێندرێنەوە.
ئەمەش لەدوای
ئەوەدێت، هەفتەی رابردوو ماڵپەڕەکە بڵاویکردەوە، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای
سلێمانی نزیکەی ٨٧ ملیار دینارە.