سەردێڕ:

نوسینگەی مەسرور بارزانی: سروە عەبدولواحید سکاڵای لەسەر پرۆژەی رووناکی تۆمارکردووە کە جێگەی سەرسوڕمانە

AM:09:35:10/07/2025

14576 جار خوێندراوەتەوە

جێگری نوسینگەی مەسرور بارزانی وتی، سروە عەبدولواحید سکاڵای یاسایی لەسەر پرۆژەی روناکی تۆمارکردووە و دادگای فیدراڵی دانیشتنی لەسەر دەکات.


عەزیز ئەحمەد، جێگری نوسینگەی مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا وتی، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق سکاڵایەکی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆمارکردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی روناکی دەکات.

جێگری نوسینگەی مەسرور بارزانی وتیشی، دوای سکاڵاکەی سروە عەبدولواحید بڕیارە دادگای باڵای فیدراڵی دانیشتن لەسەر دۆسییەکە بکات، ئەمەش جێگەی سەرسوڕمانە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەناوی پڕۆژەی رووناکییەوە نرخی کارەبای ١٣ هێندەی پێشتر لەسەر هاوڵاتیان گرانکردووە و دەشڵێت، هەرکەسێک پارە نەدات، کارەباکەی دەبڕن.

 













گەلەری