سەردێڕ:

عراقچی: پێش دانوستان پێویستە ئەمریکا قەرەبووی زیانەکانمان بکاتەوە

PM:02:34:31/07/2025

1384 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، پێش دانوستانی ئەتۆمی پێویستە ئەمریکا قەرەبووی زیانەکانیان بکاتەوە، وتیشی پێداگرن لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم و دەستبەرداری نابن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٥، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا وتی، پێویستە ئەمریکا قەرەبووی زیانەکانی شەش مانگی رابردوویان بکاتەوە پێش دەستپێکردنەوەی هەر دانوستانێکی ئەتۆمی و تاران ریککەوتن ناکات تا واشنتۆن بەردەوام بێت لە داوای راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشکرد، ئێران هێشتا توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی هەیە و دەستبەرداری نابێت، ئەم لێدوانەشی دوای راگەیاندنی سزا نوێیەکانی ئەمریکا بە سەر تاراندا کرد، کە سزای بەسەر زیاتر لە ١١٥ کەس و قەوارە و کەشتیی کردووەتە ئامانج، لەنێویاندا، راوێژکاری نزیکی عەلی خامنەییە.

 













گەلەری