سەردێڕ:

شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ ئەم ناوچانەی هەرێم دەگرێتەوە

AM:10:40:05/07/2025

2256 جار خوێندراوەتەوە

شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و کەشناسیی عێراقیش دەڵێت، پلەکانى گەرما لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم لە خوار ٤٠ پلەوە دەمێننەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، شەپۆلیکی خۆڵبارین ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم دەگرێتەوە و مەودای بینین لە کاتی تۆز و خۆڵ کەمتر دەبێت.

لەبارەی کەشی سبەینێش وتی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە ٢ بۆ ٣ پلە بەرزدەبنەوە.

کەشناسی عێراقیش دەڵێت، خێرایی با زیاددەکات و دەگاتە ٣٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەمەش تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی هەرێمدا بەرزدەبێتەوە.

باسی لەوەشکرد، پێشبینیش دەکەن لە رۆژانی دهاتوودا پلەکانی گەرما لە خوار ٤٠ پلەی سیلیزییەوە بێت.

پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

هەولێر : ٣٩ پلەی سیلیزی

سلێمانی :٣٧ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٧ پلەی سیلیزی

کەرکوک :٤١ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٨ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٨ پلەی سیلیزی

سۆران: ٣٧ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٣٠ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٤٣ پلەی سیلیزی

 













گەلەری