سەردێڕ:

دژی دانەمەزراندنیان؛ ژمارەیەک گەنج لە کەلار گردبوونەوە

PM:01:40:31/07/2025

1248 جار خوێندراوەتەوە

ساڵی رابردوو ١٦٨ گەنج لە کفری بەڵێنی دامەزراندنیان پێدرا، بەڵام تا ئێستاش رەزامەندی دامەزراندنیان بۆ نەگەڕاوەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان گردبوونەوە و ناڕەزایییان ئاڕاستەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو کرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەشێک لەو ١٦٨ گەنجەی کە ساڵی رابردوو بەڵێنی دامەزراندنیان پێدرابوو بە ئێن ئاڕ تییان وت، لە مانگی یەکی ساڵی پارەوە بەڵێنەکەیان بۆ دەرکراوە و هەموو مامەڵە یاساییەکانیان ئەنجامداوە، بەڵام بۆ دووەم جار لە گردبوونەوەیان، هێشتا دەستبەکار بوونیان بۆ نەکراوە و پشتگوێخراون.

وتیشیان، دووەم جارە هاتوونەتە بەردەم ئیدارەی گەرمیان و تا ئێستا لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە وەڵامیان نەدراوەتەوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، دامەزراندنی ئەم ١٦٨ کەسە لە ئەنجامی ئەو مانگرتنە ٣١ رۆژەیە کە ساڵی ٢٠٢٣ لە کفری ئەنجامدرا لەلایەن هاوڵاتیانی کفرییەوە، یەکێک لەو خاڵانەی مانگرتنەکە دامەزراندنی گەنجەکانیان بوو.

 













گەلەری