هەندێک کەس چ بەهۆی ئارەزوو نەکردن لە خواردنی نانی بەیانی یان خەوتن و کارکردنەوە نانی بەیانی ناخۆن، ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندرووستی جەستەیان جێدەهێڵێت، بەتایبەت مێشک.
لە ماڵپەڕی "healthline" بڵاوکراوەتەوە، نانی بەیانی یەکێکە لە ژەمە سەرەکییەکانی رۆژ و گرنگی تایبەتی هەیە بۆ جەستە، لە کۆمەڵێک نەخۆشی دووریدەخاتەوە و تەواوی رۆژەکەش هەست بە چالاکی و بوونی وزە دەکەیت، لەم بارەیەوە پسپۆران ئاماژەیان بە زیانەکانی نەخواردنی نانی بەیانی کردووە بۆ جەستە، کە دەبێتە ھۆی کەم خۆراکی و کەم خوێنی، بەتایبەتی ئەو نەخۆشیانەی لە ئەنجامی کەمی پێکھاتەی ترشی فۆلیک و خوێن و کانزا بڵاودەبێتەوە بەرھەمی چالاکیەکانی جەستە کەم دەکاتەوە.
ماڵپەڕەکە
دەڵێت، نەخواردنی نانی بەیانی دەبێتە ھۆی پوکانەوەی مۆخ، چونکە بڕی پێویست خۆراک
ناگات بە شانە و خانەکان ئەمەش ھۆکارە بۆ کەمبوونەوەی توانای ئەو کەسە بۆ
ئەنجامدانی کارەکانی، هەروەها بەھۆی زیادبوونی رێژەی شەکر و پەکخستنی مژینی پڕۆتین
و ماددەی خۆراکی بۆ گەشەی مێشک لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی رەقبوونی دەمارەکانی مێشک و
مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشکی لێدەکەوێتەوە.
هاوکات، نانی
بەیانی گرنگە بۆ باشتر کارکردنی مێشک و بەبێ نانخواردنی بەیانیان، رەنگە مرۆڤەکان
کێشەیان هەبێت لە سەرنجدان و خاوتر بیربکەنەوە و هەست بە ماندوویەتی بکەن، هەربۆیە
دەستپێکردنی رۆژەکە بە نانی بەیانی تەندرووست دەتوانێت سەرنجدان و بیرەوەری و
تەندرووستی و دەروون باشتر بکات.
نەخواردنی نانی
بەیانی دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە ماددە خۆراکییە گرنگەکانی وەک ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ
وەرنەگرێت، هەر بۆیە نان خواردنێکی
تەندروست لە بەیانیاندا هەموو ئەم ماددە خۆراکییە گرنگانە بە جەستەت دەبەخشێت کە پێویستی پێیەتی.
جگە لەوانەش،
نەخواردنی نانی بەیانی هۆکارە بۆ زیادبوونی کێشی جەستە بەهۆی ئەوەی ئارەزووی
خواردنی لە ژەمەکانی تردا زیاددەکات لەگەڵ ئەوەشدا کێشەکانی پێست زیاد دەکات و
نیشانەکانی پیری خێراتر دەردەکەون.