سەردێڕ:

بەهۆی پێوەدانی زەردەواڵە؛ هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا

PM:07:26:24/06/2025

50740 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێـن ئـاڕ تـی وت، لە دەربەندیخان هاوڵاتییەک بەهۆی پێوەدانی زەردەواڵەوە گیانیلەدەستدا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، هاوڵاتییەک بەهۆی پێوەدانی زەردەواڵەوە گیانیلەدەستداوە کە تەمەنی ٤٢ ساڵ بووە و دانیشتووی ناوچەی گڵی چاڵ بووە لە سنووری دەربەندیخان.

ئەم حاڵەتە کتوپڕە وەک هەستیارییەک وایە کە رێژەیەکی کەم لە خەڵکی هەیانە، وە زۆر کەس بەم حاڵەتە نازانێت تا زەردەواڵە پێوەی دەدات، نیشانەکانیشی بریتین لە سووربوونەوەی پێست و ئاوسانی دەم و چاو و توندبوونی هەناسە.

ئەو کەسانەی کە ئەو هەستیارییەیان هەیە، دەبێت هەمیشە دەرمانێکی تایبەتیان لە شێوەی دەرزی پێبێت و لە کاتی پێوەدانی زەردەواڵە، دەستبەجێ دەرزیەکە لە خۆیان بدەن.

هەربۆیە گرنگە کاتێک کە منداڵ بۆ یەکەم جار کە زەردەواڵە پێوەی دەدات، تا سێ کاتژمێر بە وردی چاودێری بکرێت.

 

 

 













گەلەری