سەردێڕ:

ئەنجومەنی باڵای دادوەری: ئاسایش و سەروەری عێراق کاری لە پێشینەیە بۆ کۆمەڵگە

PM:12:54:19/06/2025

1660 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەڵێت، پێویستە عێراق خۆی بەدوور بگرێت لە هەرمەترسیەك و دەشڵێت، پێویستە سەروەری و ئایندەی گەلی عێراق بکرێتە ئامانج.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لەمیانی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان و دامەزراوەکانی راگەیاندنی عێراق وتی، ئاسایش و سەروەری عێراق کاری لە پێشینەیە بۆ کۆمەڵگە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی هەوڵی تێکدانی ئاسایشی عێراق دەدەن نەرم و نیان و لێبوردە نابن بەرامبەریان و سزای یاساییش بەسەر هەر کەسێکدا دەسەپێنرێت کە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری بەرەی ناوخۆ بدات.

باسی لەوەشکردووە، بارودۆخی هەرێمایەتی دوای هێرشەکانی ئیسرائیل پێویستی بە هەڵوێستێکی یەکگرتووی عێراقی هەیە، بۆ ئەوەی عێراق خۆی بەدوور بگرێت لە هەرمەترسیەك سەروەری و ئایندەی گەلەکەی بکاتە ئامانج.













گەلەری