PM:03:27:31/07/2025
2540 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند؛ لە سنووری سلێمانی هاوڵاتییەک لە سەربانی ماڵێک کەوتەخوارەوە و لە ئەنجامدا گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سنووری سلێمانی هاوڵاتییەک لەکاتی کارکردن لە سەربانی ماڵێکدا کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.
چاوگەکە وتیشی، هاوڵاتییەکە خەڵکی کەلارە و تەرمەکەی بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی شاری سلێمانی کراوە و لایهنه
پهیوهندیدارهكان دهستیان به لێكۆڵینهوه له رووداوەکە کردووە.