PM:06:27:17/06/2025
1256 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی گەڕانەوەی سەرجەم حاجیانی ئەمساڵی بڵاوکردەوەوە دەڵێت، ژمارەیان پێنج هەزار و ١٣٥ حاجی بووە و تەنها یەك حاجی گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، کۆتا کاروانی حاجیان لە رێگەی وشکانییەوە گەڕاونەتەوە هەرێم و هیچ حاجییەک لە وڵاتی سعودیە نەماوە.
هاوکات ئەوقافی
هەرێم باسی لەوەشکرد، دوای کۆتایی ھاتنی حەجی ئەمساڵ و بونی گرفتی گەڕانەوەی حاجیان بە رێگەی
ئاسمانی بەھۆی ئاڵۆزی ناوچەکە، بەهەماهەنگی بەرپرسانی وڵاتی سعودیە، توانرا سەرجەم
حاجیانی کوردستان کە ژمارەیان پێنج هەزار و ١٣٥ حاجی بوو، بگەڕێندرێنەوە كوردستان.
ئاماژەی
بەوەشكرد، ئەمساڵ توانرا پڕۆسەیەکی نمونەیی پێشکەش بکرێت و لەماوەی حەجی ئەمساڵ
تەنیا یەک حاجی لە مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کردووە.