AM:12:38:16/06/2025
5640 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەی ئیسرائیل هایۆمی ئیسرائیلی دەڵێت، سەرۆکی روسیا دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، هۆشدارییەکی بە عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران گەیاندووە و پێی وتووە، 'دەسەڵاتەکەت لە مەترسیدایە'.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک بە رۆژنامەی ئیسرائیل هایۆمی ئیسرائیلی وتووە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا لەسەر داوای ئێران، ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لەگەڵ ترەمپ ئەنجامداوە و خامنەیی لە ئەنجامی گفتوگۆکە ئاگادار کردەوە، ئامۆژگاریی کردووە بە خێرایی دانوستان و گفتوگۆکان دەستپێبکاتەوە، راستەوخۆش فەرمانی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی روسیای لە تاران دەرکردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرۆکی ئەمریکا
پوتنى دەستکراوەکردووە بەرامبەر بە رۆڵگێڕانی وەکو نێوەندگیر لەنێوان ئێران و
ئیسرائیلدا بگێڕێت.
پێشتریش ئیسرائیل کاتز، وەزیری
بەرگریی ئیسرائیل وتبووی، عەلی خامنەیی، تاران دەکاتە بەیروت، وتیشی گەلەکەیان
شانازیی بە دەوڵەتی ئیسرائیلەوە دەکات و "بەردەوام دەبن لە داماڵینی پێستی
مارەکە" و رێگرییکردن لە پرۆژەی ئەتۆمیی ئێران و هەموو ئامانجەکانی ئەو وڵاتە
لەناودەبەن.