سەردێڕ:

هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

PM:09:41:13/06/2025

3424 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانەوە، تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان و گەرمیان بەتایبەت کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فەرماندەیەکی سەربازی هێزی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی وت، تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانی ئامادەباشی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پاراستنی ناوچە دابڕاوەکان و ئەو شوێنانەیە کە بۆشایی ئەمنیان هەیە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان.

باسی لەوەشکرد، لە ئەگەری لێدان لە گروپە چەکدارەکانی عێراق کە بەشێکی ئەو سنورانە دەپارێزن و جموجوڵی چەکدارانی داعش یاخود گروپە توندڕەوەکان، هەموو ئامادەکاریەک کراوە و هێزی پێشمەرگە سنوورەکانی خاکی کوردستان دەپارێزێت.













گەلەری