PM:01:20:31/07/2025
1784 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەکەیان بەڕێوەدەچێت و دەنگ لەسەر دوو یاسا دەدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٥، راگەیاندنی فەرمی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیان دەستپێدەکات و بە گوێرەی راگەیەندراوەکەیان دەنگ بە هەمواری یاسای دەزگای زیندانیانی سیاسیی و یاسای رێکخستنی وزەی نوێوە دەدرێت.
لە
راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای بەرگریی شارستانی بکرێت و دواتریش خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای
پاراستنی ژینگە بکرێت.