سەردێڕ:

لە کەرکوک شەڕە تەقە روویدا و دوو کەس برینداربوون

PM:10:56:09/06/2025

1128 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڕەکی رەحیماوا شەڕە تەقە لەنێوان چەند کەسێک دروستبووە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو دوو کەسەی برینداربوون برای یەکترن و دۆخی تەندروستیان جێگیرە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، رووداوی تەقکردنەکەی گەڕەکی رەحیم ئاوا بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە بەهۆیەوە دووکەس برینداربوون برینەکانیان ئاساییە و سووکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لەتەقەکەرەکانی هەردوولای شەڕەکە دەرچووەو بریندارەکانیش لەنەخۆشخانە دەستبەسەرن.













گەلەری