سەردێڕ:

سروە عەبدولواحید: وەکو نەوەی نوێ بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە

PM:07:51:02/06/2025

3524 جار خوێندراوەتەوە

هەموو چاوەکان لەسەر دادگای فیدراڵین بۆ یەکلاکردنەوەی مووچە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمجارەش چارەسەر چارەسەری گرفتی مووچە بکات، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت دادگای فیدراڵی بە بڕیارێک بەغدا پابەند بکات بە ناردنی مووچە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی رووماڵی ئێن ئاڕ تیدا وتی، وەکو نەوەی نوێ بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و رزگارکردنی هاوڵاتییان لەم مەینتییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسانی پارتی و یەکێتی دەیانەوێت هاوڵاتییان لەم بارودۆخە ناخۆشەدا بژین، بۆیە پێویستە چیتر رێگە نەدەن پارتی و یەکێتی لە بەغدا نوێنەرایەتییان بکات.

باسی لەوەشکرد، پارەی نەوتی هەرێم دەچێتە گیرفانی دوو بنەماڵەی دزەوە، پێویستە هاوڵاتییان چیتر رێگە نەدەن پارتی و یەکێتی لە بەغدا نوێنەرایەتییان بکات.
وتیشی، لە جیاتی داواکاردنی مووچە هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی گلەییان لە محەمەد شیاع سودانی کردووە کە بۆچی پێشوازی لە شاسوار عەبدولواحید دەکات و لەگەڵیدا کۆدەبێتەوە.













گەلەری