سەردێڕ:

کۆمسیۆن کاتی پێشکەشکردنی فۆرمی بۆ کارمەندی سەر سندوق ئاشکراکرد

PM:06:24:02/06/2025

16232 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لە سبەینێوە دەرگای داواکاری بۆ کارکردن لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دەکرێتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی حوەزەیرانی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی عێراق راگایەندراوێکی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردووە، لە سبەی ئێوارەوە، بەستەری داواکاری لە ماڵپەڕ و سەرجەم پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیای کۆمسیۆن بڵاودەکرێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەتوانن چاودێریی هەژمارە فەرمییەکانیان بکەن بۆ بینینی بەستەری داواکارییەکە لەکاتی بڵاوبوونەوەی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیارە رۆژی ١١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق عێراق بەڕێوەبچێت.













گەلەری