سەردێڕ:

سروە عەبدولواحید هەواڵی خۆشی پێیە دەربارەی مووچەی مانگی پێنج

PM:10:43:01/06/2025

7364 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، سەبارەت بە مووچە هەواڵی خۆش هەیە و سبەینێ دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت بڕیارێکی وەلائی بۆ بەردەوامبوونی مووچەی هەرێم بدات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەینێ دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە کۆدەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت بڕیاڕیکی وەلائی بدات بۆ بەردەوامبوونی مووچەی هەرێم.

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ وتیشی، پابەندنەبوونی هەرێم بە رێککەوتنەکانەوە هۆکاری دروستبوونی کێشەکانن و ئەوان وەک نەوەی نوێ بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا دادگای فیدراڵی وتی، ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی هەرێم داوایەکی یاساییان سەبارەت بە بەردەوامیی پێدانی مووچەکانیان تۆمارکردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا فەرمانی وەلائی بۆ دەردەکرێت.













گەلەری