سەردێڕ:

خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی خولی دووەمی پۆلی نۆیەم بڵاوکرایەوە

PM:12:49:01/06/2025

2740 جار خوێندراوەتەوە

خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەم ـ خولی دووەم، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤- ٢٠٢٥ بڵاوکرایەوە کە یەکەم تاقیکردنەوە لە رۆژی دووشەممە ١٦ـی ئەم مانگەوە دەست پێدەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەم ـ خولی دووەمی بۆ ئەم ساڵی خوێندن بڵاوکردەوە، یەکەم تاقیکردنەوە لە ١٦ـی مانگی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات و ٣٠ـی هەمان مانگ کۆتا تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژانە تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر ٨ـی بەیانییەوە دەست پێدەکات، لەگەڵ سەرجەم قوتابخانە حکومی، ناحکومییە خۆماڵییەکان، ئێواران و خوێندنی خێرا، قوتابی/ خوێندکاری دەرەکی.
باسی لەوەشکرد، ئەگەر رۆژی تاقیکردنەوەکان بەر پشووی فەرمی بکەوێت ئەوا تاقیکردنەوەکانی ئەو رۆژە دەچێتە رۆژی دواتر و بە هەمان زنجیرە بەردەوام دەبێت. 
خشتەی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیە :













گەلەری