وتەبێژی کۆمسیۆن دەڵێت، ئەو گروپە ئامانجدارانەی لە چوارچێوەی میکانیزمی هەڵبژاردنی کارمەندانی سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ کارمەندی سەرجەم بەشەکانی حکومەتن، جگە لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن میکانیزم و مەرجەکانی هەڵبژاردنی کارمەندی سەر سندوقی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ساڵی ٢٠٢٥ راگەیاند، تیایدا تەمەن و مەرج و پرۆسەی داواکاری بۆ داواکاران دیاریکرد.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بەمەرجێک کەمترین بڕوانامە بۆ داواکاران بڕوانامەی خوێندنی ناوەندی بێت خوێندکارانی
زانکۆ و پەیمانگا لە ساڵی ٢٠٢٥ عێراقدا هەیە و هەموو ئاستەکان وەردەگیرێت، بە مەرجێک
داواکار تەمەنی لانیکەم ١٩ ساڵ بێت.
ئەوەشی
خستەڕوو، داواکارییەکان دەرچووان دەگرێتەوە، مەرجە پێویستەکان بۆ داواکاران ئەوەیە
کە داواکار لەدایکبووی نێوان ساڵانی ١٩٧٠ و کەمتر نەبێت لە ساڵی ٢٠٠٦، بۆ فەرمانبەران
و خوێندکاران و دەرچووان. کەمترین بڕوانامە بۆ داواکارانی بەشە حکومییەکان دەبێت بڕوانامەی
خوێندنی ناوەندی بێت، بۆ دەرچووانیش بڕوانامەی زانکۆو پەیمانگایان هەبێت.
باسی
لەوەشکرد، دەبێت داواکار خاوەنی کارتی دەنگدەری درێژخایەن بێت و بە تایبەتی دانیشتووی
پارێزگا بێت و بەپێی ناوچەی جوگرافیای ناوەندی تۆمارکردن داواکاری پێشکەش بکات.
وتیشی، پێویستە
داواکار بەڵێننامەیەکی نووسراو واژۆ بکات کە تیایدا ئاماژە بەوە بکات کە ناچێتە ژێر
رێکارەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەرییەوە، کە نابێت بە تاوانێکی گەورە سزادرابێت، کە
نابێت ئەندامی هێزە ئەمنی یان سەربازییەکان بێت، نابێت نوێنەری لایەنە سیاسییە کێبڕکێکارەکان
یان چاودێرێکی رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە رۆژی هەڵبژاردندا بێت.
هەروەها، دەبێت سەربەخۆ بن و پابەندبن بە رێساکانی
رەفتاری.
هاوکات، بەشی
کارمەند دەبێت ناسنامەی بەشەکەیان یان بەڵگەی ئەوەی کە کارمەندن، جگە لە ناسنامەی
نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی، ناسنامەی دەنگدەر، و کۆپییەکی رەنگاوڕەنگی بەڵگەنامەی
ئەکادیمی یان پشتگیری خۆیان پێشکەش بکەن.
بۆ
خوێندکاران و دەرچووانیش دەڵێت، ئەو بەڵگەنامانەی کە پێویستن بریتین لە ناسنامەی
خوێندکار یان بەڵگەی ئەوەی کە خوێندکارن، ناسنامەی نیشتمانی یان ناسنامەی باری
شارستانی، ناسنامەی دەنگدەر، و کۆپییەکی رەنگاوڕەنگی بەڵگەنامەی ئەکادیمی یان پشتگیری
خۆیان.