سەردێڕ:

مەسعود بارزانی: ناكرێت قوتی هاوڵاتییان بە سیاسی بكرێت

PM:06:24:25/05/2025

2436 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پارتی دەڵێت، حەز دەكەن هەموو عێراق ئاوەدان بێت و حوكمڕانیش لە عێراق كاتێك سەركەوتوو دەبێت كە دەستوور جێبەجێ بكرێت و هەمولایەك پابەندی هەر سێ پڕەنسیپی هاوسەنگی و سازان و هاوبەشی بن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی وتی، حەز دەكەن هەموو عێراق ئاوەدان بێت و ببوژێتەوە و كەرامەتی هاوڵاتییان لە هەموو بەشەكانی عێراق پارێزراو بێت.

سەرۆكی پارتی وێڕای ئاماژەدان بە كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئەوەی دووپات كردەوە، ناكرێت قووتی هاوڵاتییان بە سیاسی بكرێت.

جەختیشی لەوە كردەوە، كە حوكمڕانیی لە عێراق كاتێك سەركەوتوو دەبێت، كە دەستوور جێبەجێ بكرێت و هەموولایەك پابەندی هەر سێ پڕەنسیپی هاوسەنگی و سازان و هاوبەشیی بن.













گەلەری