سەردێڕ:

ئاسیاسێڵ دابەشکردنی قازانجی نەختینەیی بە رێژەی لە ١٥٠٪ پەسەندکرد

PM:12:48:24/05/2025

2816 جار خوێندراوەتەوە

ئاسیاسێڵ لە کۆبوونەوەی ساڵانەی دەستەی گشتیدا دابەشکردنی قازانجی نەختینەیی بە رێژەی لە ١٥٠٪ پەسەندکرد.


ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٥، دەستەی گشتی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگ لە بواری پەیوەندییەکان لە عێراقدا لە سلێمانی کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا و خاوەن پشکەکان بە کۆی دەنگ رەزامەندی خۆیان لەسەر سەرجەم بەندەکانی کارنامەی کۆبوونەوەکە راگەیاند.

 

ئەو بڕیارە سەرەکییانەی کە لە میانی کۆبونەوەکەدا دران، بریتی بوون لە پەسەندکردنی راپۆرتی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و راپۆرتی وردبینی دارایی و تۆمارە داراییەکانی کۆمپانیا بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٤.

هەروەها، راسپاردنی وردبینێکی دەرەکی دارایی بۆ پێداچوونەوە و وردبینیکردنی ژمێرەکانی کۆمپانیا بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دەستەی گشتی دابەشکردنی قازانجی نەختینەیی بە رێژەی ١٥٠٪ـی لە سەرمایەکە پەسەندکرد، بە بڕی ١.٥ دینار بۆ هەر پشکێك کە دەدرێت بە سەرجەم خاوەن پشکەکانی کۆمپانیا کە لە لیستی خاوەن پشکەکاندا تۆمارکراون لە رۆژی بەستنی کۆبونەوەی دەستەی گشتیدا، بە پێی ماددەی ٤ـی بڕیاری ژمارە ٢٥ـی ساڵی ٢٠٢٤ کە لە لایەن دەستەی کاغەزە داراییەکانی عێراق "هیئة الأوراق المالیة العراقیة"ــەوە دەرچووە.

ئەم دابەشکردنەی ئەمساڵ بێ وێنەیە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، ئەمەش رەنگدانەوەی ئەدای دارایی کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا، سەرباری باڵانسی نەختینەیی بەردەست و سەرمایەی زیادەی کەڵەکەبووی کۆمپانیا، کە بووەتە هۆی ئەوەی دابەشکردنی قازانجی ئەمساڵ بێ وێنە بێت.

ئاسیاسێڵ هەوڵدەدات بەردەوام بێت لە سەرکەوتنەکانی، لە هەمان کاتدا پارێزگاری بکات لە پابەندبوونی بە گەشەپێدان و داهێنان و باڵادەستی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی، سەرباری رۆڵی کاریگەری لە برەودان بە ئابووری عێراق و بەردەوامی لە پابەندبوون بە رێساکانی حوکمڕانی باش و بەرپرسیارێتییەکەی بەرامبەر بە ژینگە و کۆمەڵگای عێراقی.

دەربارەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ:

ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ى به‌شدرابووانی نزیکەی ٢٠ مليۆنە، ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمینکۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت، ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر ٩٩.٠٦٪ ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین رووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق، ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی ٢٠١٥ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات.


 













گەلەری