سەردێڕ:

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: بەرهەمی دانەوێڵەی ئەمساڵ کەمترە لە ملیۆنێک تەن

PM:08:13:19/05/2025

1704 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، داوایان لە بەغدا کردووە لە وەرگرتنی گەنم جیاوازی لەگەڵ جوتیارانی هەرێم و بەغدا نەکرێت و بڕیاریان داوە بنەتۆو بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ جوتیاران دابین بکەن


ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵ پاکێجێکی پێشکەشکردووە بۆ رووبەروو بوونەوەی وشکەساڵی و داوایان لە بەغدا کردووە لە وەرگرتنی گەنم جیاوازی لەگەڵ جوتیارانی هەرێم و بەغدا نەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زەویانەی پشتیان بەباران بەستووە وەک پێویست بەرهەمیان نەبووە و لە هەرێم ٨٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەر ئاو هەیە و بەرهەمی دانەوێڵە کەمترە لەیەک ملوێن تۆن.

وتیشی، هەولێر و دهۆک و کەرکوک و گەرمیان و بەشێک لە سلێمانی رووبەرووی وشکە ساڵی بوونەتەوە و تەنها زیانی بۆ جوتیاران نییە، بەنداوەکان و ئاوی ژێر زەویش زیانی زۆریان بەردەکەوێت بەهۆی وشکە ساڵیەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی کشتوکاڵ هیچ ساڵێک قەرەبووی جوتیارانی نەکردۆتەوە.


هـ.ئـ













گەلەری