سەردێڕ:

پەروین بوڵدان: ئۆجەلان دڵخۆشە بەو دەستکەوتانەی لە پڕۆسەی ئاشتیدا بەدەستهاتوون

PM:03:52:19/05/2025

1580 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامی وه‌فدى ئیمراڵی رایگەیاند، ئۆجەلان دڵخۆشە بەو پێشکەوتنانەی لە پرۆسەکەدا بەدەستهاتوون، هیچ كێشەیەك لە ئارادانیە و کۆبونەوەکەمان زۆرباش بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، پەروین بوڵدان، ئەندامی وەفدی ئیمراڵی لە دوای سەردانیکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، عەبدوڵا ئۆجەلان دڵخۆشە بەو پێشکەوتنانەی لە پرۆسەکەدا بەدەستهاتوون.

وتیشی، پشتگیریی لە پێشنیازی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست دەکەن، بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک لە ئەنجومەنی نیشتمانی گەورەی تورکیا.

دەشڵێت، ئەم لیژنەیە هەنگاوی یەکەم دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە لە پەرلەمان، باشترە پێش کۆتایی ساڵی یاسادانانی ئێستا پێکبهێنرێت، چونکە دەبێت ئەم بابەتە لەپەرلەمان بەجدی گفتوگۆی لەسەربکرێت.

گەلەری