سەردێڕ:

حەیدەر عەبادی: رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا کاتییە

AM:11:00:31/07/2025

3152 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، ئەو رێککەوتنەی ئێستا لەنێوان حکومەتی ماوەبەسەرچوو و بەغدا کراوە، کاتییە و ماوەیەکی دیکە جارێکی تر ئەو کێشانە سەرهەڵدەدەنەوە، تاکە چارەسەر ئەوەیە کۆتایی بە بەقاچاغ فرۆشتنی نەوت بهێندرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٥، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە کێشەکانی هەرێم و بەغدا کرد و ئاماژەی بەوەکرد، هەموو داهاتی نەوتی و نانەوتی لەژێر دەسەڵاتی دوو حزبی دەسەڵاتدارە و ئەو رێککەوتنەی ئێستا لەنێوان هەرێم و بەغدا کراوە، کاتییە.

سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر جەختیشی کردەوە، تاکە چارەسەر ئەوەیە کۆتایی بە بەقاچاغفرۆشتنی نەوت بهێندرێت و بە پێچەوانەشەوە، ماوەیەکی دیکە جارێکی تر ئەو کێشانە سەرهەڵدەدەنەوە.














گەلەری