سەردێڕ:

کۆمسیۆن ماوەی دەرهێنان و نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی درێژکردەوە

PM:03:33:19/05/2025

1724 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تاکو ١٥ـی حوزەیران پرۆسەی ماوەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی درێژکردەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لەپیناو پاراستنی مافی دەنگدەران و دەستەبەریی بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی دا تاکو ١٥ـی مانگی داهاتوو.
هاوکات جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵایی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، نزیکەی ملیۆنێک و سێ سەد هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان نوێکردۆتەوە.



نـ.کـ













گەلەری