PM:05:36:31/07/2025
1216 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دابینکردنی ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلەی بۆ هەڵەبجە رەتکردەوە پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە بەغدا دەڵێت، "رۆژی شەممە بە فەرمی داوای ئەو ئامێرە لە وەزارەتی تەندروستی عێراق دەکەین و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دابینکردنی".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٥، ئاریان تاوگۆزی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "هەڵەبجە پارێزگا نوێیەکەمان پێویستی بە ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلەیە، بەڵام پارتی و یەکێتی بە خەڵکی هەڵەبجە دەڵێن (ئاوی زۆر بخۆنەوە) و زوڕنا لێدەن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، پارتی و یەکێتی، داهاتی ملیۆنان بەرمیل
نەوت و ترلیۆنان دیناری داهاتی ناوخۆ و ترلیۆنان دینار باج و سەرانەسەندن
لەخەڵک و کاسبکاران بەشی ئامێرێکی پزیشکیان تیانابێت بۆ پارێزگایەکی نوێ، کەواتە
هەموو ١٣ـی شەشێک دەسەڵاتدارانی یەکێتی و پارتی بڕۆنە هەڵەبجە و با ١٦ـی ٣ بەجێبهێڵن
بۆ هەڵەبجەییەکان با هەرچی ئەو ئاوەی ئەیخۆنەوە بیکەنە تف و بەناوچاوانی ئەوانەی
بدەن هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکانیان گەیاندە ئەم رۆژە.