سەردێڕ:

نوێنترین زانیاری لەسەر لیستی مووچەی مانگی پێنج

PM:03:24:19/05/2025

2792 جار خوێندراوەتەوە

بڕیار بوو ئەمڕۆ دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچە بکرێت، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر تا ئێستا سیستمی پەیرۆڵی کارا نەکردووە و دەستنەکراوە بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، بە پێی بەدواداچوونەکانی هێشتا حکومەتی کاربەڕێکەر سیستمی پەیرۆڵی کارا نەکردووە و ئەمڕۆش تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی پێشووی بۆ بەغدا ناردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەغدا ٢٠ی ئەم مانگەی بۆ هەرێم داناوە تا هەرێم لیستی موچەی مووچەخۆرانی بۆ بنێرێت، چونکە دەڵێت دوو بۆ سێ رۆژی دەوێت تا وردبینیی تێدا بکەن و پێش جەژن پارە بنێرن.

چاوەڕوانیش دەکرێت ئەو دوو هەزار خانەنشینەی مامەڵەکانیان تەواوبووە بخرێتە نێو لیستی مووچەوە.

 













گەلەری