سەردێڕ:

٤٢ ساڵ تێپەڕی بەسەر ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا

AM:11:33:31/07/2025

1392 جار خوێندراوەتەوە

لە یادی ٤٢ ساڵەی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا هەریەک لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و نێچیرڤان بارزانی پەیامیان بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٥، لە ٤٢ـەم ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی وتی، ئەو عەقلیەتەی لەپشتەوەی ئەو تاوانە و تاوانەكانی تر بوو، عەقلیەتی شۆڤینی و نكۆڵیكاری بوو كە بۆ هەموو عێراق بووە سەرچاوەی نەهامەتی و دواكەوتن.

وتیشی، هێشتا هەندێک كەس هەن عیبرەتیان لە مێژوو وەرنەگرتووە و هەر بەو عەقلیەتە سیاسەت دەكەن.

نێچیرڤان بارزانیش ئاماژەی بەوەکرد، ئەنفالکردنی بارزانییەکان زنجیرەیەک تاوان بوو لە بەرامبەر خۆڕاگریی کوردستانيياندا شکستیهێنا.

هاوکات، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، پێویستە بەغدا قەرەبووی قوربانییانی دەستی رژێمی پێشوو بکاتەوە.

ئەمڕۆ ٤٢ ساڵ بەسەر ئەنفالکرانی بارزانییەکاندا تێدەپەڕێت، کاتێک لەلایەن رژێمی پێشووەوە زیاتر لە هەشت هەزار کەس لە زێدی خۆیانەوە بەرەو خوارووی عێراق و دواجاریش بۆ کۆمەڵگە زۆرەملێیەکان راگوێزران، لە ٣١ی تەمموزی ١٩٨٣دا بەبیانووی بردنیان بۆ کۆبوونەوەیەک لە شاری کەرکوک، لە بیابانەکانی نوگرە سەلمان و عەرعەر زیندەبەچاڵ کران.












گەلەری