PM:02:08:19/05/2025
1632 جار خوێندراوەتەوە
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، رێگە بە چوونە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان دەدەن بۆ ناو کەرتی غەززە، حەماسیش دەڵێت، رازیبوون شەش بارمتە ئازاد بکەن لەبەرامبەر ئازادکردنی ٣٠٠ زیندانی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، نوسینگەی بینیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەشکردووە، لەسەر پێشنیازی سوپای ئیسرائیل رەزامەندیان دەربڕیوە بە چوونە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بە شێوەیەکی سنووردار بۆ ناو کەرتی غەززە بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی کەرتەکە تووشی قەیرانی برسێتی نابێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە دوو مانگ و نیوە، ئیسرائیل رێگری لە
چوونی هاوکارییە مرۆییەکان دەکات بۆ ناو کەرتی غەززە و بەپێی ئامارەکانی
نەتەوە یەکگرتووەکانیش، غەززە لە لێواری برسێتیدایە و مەترسییەکی گەورە لەسەر
ژیانی منداڵانی کەرتەکەیە.
ڤـ.ر