PM:11:51:31/07/2025
2072 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری وزەی تورکیا وتی، ئەگەر بۆرییە نەوتەکانی عێراق - تورکیا بە تەواوی توانا کاریان پێبکرێت، بەها بازرگانییەکەی دەگاتە دەیان ملیار دۆلار و میدیای تورکیاش دەڵێت، لە رێککەوتنی نوێدا جگە لە نەوت هەماهەنگیی هەردوو وڵات لە چەند کەرتێکی تری وزەدا دروست دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٥، ئاڵپئارسڵان، وەزیری وزەی تورکیا وتی، بۆرییە نەوتییەکانی تورکیا - عێراق رۆژانە توانای گواستنەوەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتییان هەیە و ئەگەر بە تەواوی توانایان کاریان پێبکریت بەها بازرگانییەکەیان دەگاتە ٤٠ ملیار دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق دەتوانێت ٤٠٪ــی نەوتەکەی لەو رێگەیەوە هەناردەی بازاڕەکانی ئەوروپا و بەشەکانی تری
جیهان بکات.
میدیاکانی تورکیاش باسیان لەوە کردووە، بە سوود وەرگرتن لە پرۆژەى رێگەی
گەشەپێدان چاوەڕواندەکرێت کە لە رێککەوتنی داهاتووی هەردوو وڵاتدا ئاڵوگۆڕی گاز و
کارەباش بوونی هەبێت.