سەردێڕ:

وردەکاری راگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا بڵاوکرایەوە

PM:05:45:17/05/2025

2756 جار خوێندراوەتەوە

دوای کۆتاییهاتنی چالاکییەکانی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا، راگەیەندراوی کۆتایی لوتکەکە خوێندرایەوە و داوا دەکرێت خوێنڕێژی لە غەززە رابگیرێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوەکەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی هاتووە، راگواستنی گەلی فەلەستین بەهەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە، هەروەها پێویستە هاوکارییە مرۆییەکان بگەیێندرێنە غەززە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، هانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدەن گوشار بکات بۆ راگرتنی خوێنڕێژی لە غەززە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئامانج لە بەڕێوەچوونی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی یەکخستنی هەوڵەکان و بەدیهێنانی بەرژەوەندیی گەلەکانیانە.
لەبارەی دۆخی سوریا و سودان لە راگەیەنداوی لوتکەکەدا هاتووە، سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی زایۆنی بۆ سەر سوریا دەکەن و هیوادارن چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئاڵۆزییەکانی سودان بدۆزرێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، لوتکەی عەرەبی بە بەشداریی کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لە بەغدا بەڕێوەچوو.













گەلەری