سەردێڕ:

مامۆستایانی ئەم شارە پاداشت وەردەگرن

PM:03:22:16/05/2025

15472 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە رایگەیاند، سبەی پاداشتی مامۆستایانی چاودێریی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی ١٦ی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە دەڵێت، بەڕێوەبەری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ خولی یەکەم و دووەم لە سنووری پەروەردەی کۆیە، پاداشی چاودێری هۆڵەکانی خوێندن وەردەگرن.

وتیشی، مامۆستایانی چاودێر پێویستە سبەی شەممە ١٧ ی ئایار، لە کاتژمێر نۆی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ، سەردانی ئەزموونەکان و ژمێریاریی دیوانی پەروەردە بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی پاداشتەکانیان.

دەشڵێت، مامۆستایانی چاودێریی هۆڵەکان، پەیوەندی بە بەڕێوەبەری هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بکەن، بۆ وەرگرتنی پاداشتی چاودێریی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دەبوو لە ساڵی رابردوودا پاداشتەکەیان وەربگرن بەڵام وەک پیشەیی هەمیشەیی خۆی دوای ساڵێک تازە حکومەتی کاربەڕێکەر بڕیاری داوە پاداشتەکەیان پێبدات.














گەلەری