سەردێڕ:

ناوی فەرمانبەران و هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاوکرایەوە

PM:12:15:15/05/2025

126772 جار خوێندراوەتەوە

لیستێكی دیكه‌ی ناوی فەرمانبەران و هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بڵاوکرایەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیی راپەڕین رایگەیاند، لیستی ناوەکانی زەویی فەرمانبەران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بەپێی وەزارەتەکان بڵاودەکاتەوە.

باسی لەوەشکرد، لە لیستەکەدا ناوی خانەنشینان و وەزارەتەکانی گواستنەوە و گەیاندن، بازرگانی و پیشەسازی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، شارەوانی و گەشتوگوزار، داد، کارەبا، تەندروستی، پەروەردە، کۆمەڵایەتی، ئاسایش، کشتوکاڵ و ئاو و ئەوقاف هەیە.

بەڕێوەبەرایتییەکە ئەوەشی خستەڕوو، ناوی فەرمانبەران و کارمەندانی پێشمەرگه و ناوخۆ و پەروەردە و خوێندنی باڵاش هەیه.

بۆ بینینی ناوەکان کلیک لەم لینکە بکەن












گەلەری